كه‌لار...خوێندكارێك ده‌ستڕێژی گوله‌ له‌قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كات ‌          رونكردنەوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌ ‌          ساڵی داهاتوو (8) هه‌ژار پله‌ی وه‌زیفی له‌هه‌رێم داده‌مه‌زرێن ‌          ڕاپرسی ... ئایا ئەنجامەكانی لیژنەكەی بارزانی بۆ رووداوەكانی بادینان، بێلایەن ‌و راست بوون ؟ ‌          عێراق...پاسه‌وانێكی نوجێفی له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تێوه‌ده‌گلێت ‌          په‌یامنێرانی بێ سنور : ساڵی 2011 ره‌شترین ساڵی رۆژنامه‌وانی بووه‌ ‌          گه‌رمیان...باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران ‌          چه‌وری‌ هه‌ستی‌ خۆشی‌ ده‌به‌خشێته‌ مێشك‌و مرۆڤ دڵخۆش ده‌كات ‌          26 په‌رله‌مانتار داوای لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ فازڵ میرانی ده‌كه‌ن ‌          مولودباوه‌مراد..كۆنگره‌ی یه‌كگرتوو له‌كاتی خۆیدا ده‌كرێت ‌          
 
Get the Flash Player to see this player.
    

[29-12-2011] كه‌لار...خوێندكارێك ده‌ستڕێژی گوله‌ له‌قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كات
به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ نێوان دوو خوێندكاری دانیشتووی‌ گوندی‌ گرده‌گۆزینه‌ی‌ خوارووی‌ كه‌لار، یه‌كێك له‌ خوێندكاره‌كان به‌چه‌كه‌وه‌ هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر ئه‌و خوێندنگایه‌ی‌ خوێندكاره‌كه‌ی‌ تێدایه‌‌و ده‌ستڕێژی‌ گولله‌یان لێده‌كات، له‌ ئه‌نجامدا مامۆستایه‌كی خوێندنگاكه‌ بریندار بووه‌. دانیشتوویه‌كی گوندی‌ گرده‌گۆزینه‌ له‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌وه‌راگه‌یاند:

رونكردنەوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌
[28-12-2011]
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان بەداخەوە پاش تێپەربوونی زیاتر لە سێ‌ هەفتە بەسەر پێكهێنانی ئەم لیژنەیەدا راگەیەنراوێكی كورتی بڵاوكردەوە هەر چەند لەسەرەتاوە ئێمە لەسەر زمانی بەرێز ئەمینداری گشتی قسەمان هەبوو لەسەر لیژنەكە, ئیستەش وادەبینین دەرەنجامی لیژنەكە دووبارەوتنەوەی هەمان گوتار و راگەیانراوی بەرپرسانی حزبی و حكومییە كەهەر لەسەرەتای رووداوەكانەوە راگەیەنرا بوو .. بۆیە ئەم سەرنجانەمان لەسەر راگەیەنراوی لیژنەكە بۆ ڕای گشتی دەخەینە روو :

ساڵی داهاتوو (8) هه‌ژار پله‌ی وه‌زیفی له‌هه‌رێم داده‌مه‌زرێن
[28-12-2011]
ڕۆژنامه‌ی الصباح پشكی دامه‌زراندنی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی بڵاوكرده‌‌وه‌، كه‌ بۆ ساڵی داهاتوو حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه‌ په‌نجاوهه‌شت هه‌زارفه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێنێت، به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی الصباح پشكی شێر له‌و دامه‌زراندنه‌ به‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌وێت. حه‌یده‌ر عه‌بادی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ڕۆژنامه‌ی الصباح ڕاگه‌یاند....

ڕاپرسی ... ئایا ئەنجامەكانی لیژنەكەی بارزانی بۆ رووداوەكانی بادینان، بێلایەن ‌و راست بوون ؟
[28-12-2011]
له‌ راپرسیه‌كی ماڵپه‌ری لڤین دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئەنجامەكانی لیژنەكەی بارزانی بۆ رووداوەكانی بادینان، بێلایەن ‌و راست بوون ؟ تاك و ئێستا 91% به‌ ( نه‌خێر ) بۆ راست و درووستی ئه‌نجامی لیژنه‌كه‌ و 6% بۆ راستی و درووستی ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌نگیان داوه . بۆ ده‌نگدان له‌ راپرسیه‌كه‌ كلیك له‌ سه‌ر ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ http://www.lvinpress.com/Default.aspx

عێراق...پاسه‌وانێكی نوجێفی له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تێوه‌ده‌گلێت
[25-12-2011]
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكراى كردووه‌، ئه‌و كه‌سه‌ى له‌نێو ئۆتۆمبێله‌ بۆمب رِێژكراوه‌ ته‌قیوه‌كه‌ى به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بووه‌، یه‌كێ بووه‌ له‌پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن. به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى جیوار، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ته‌قیه‌وه‌، له‌نێویدا پاسه‌وانێكى (ئوسامه‌ نوجێفى) سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌بووه‌....

په‌یامنێرانی بێ سنور : ساڵی 2011 ره‌شترین ساڵی رۆژنامه‌وانی بووه‌
[25-12-2011]
له‌ راگه‌یاندنێکدا \" رێکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنور \" له‌ جیهاندا ئه‌وه‌ی راگه‌یانووه‌ که‌ ساڵی 2011 ره‌شترین ساڵ بووه‌ بۆ په‌یامنێران و رۆژنامه‌نوسانی جیهانی که‌ له‌ ساڵی 2011 دا 66 رۆژنامه‌نوس کوژراون و زیاترینیان کحه‌ زیاتر له‌ 20 که‌سیان له‌ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بوونه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌هاری عه‌ره‌بیدا له‌ میانه‌ی راپۆرتی ئه‌م رێکخراوه‌ له‌ پاریس راگه‌یاندرابوو تیایدا هاتوه‌...

گه‌رمیان...باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
[25-12-2011]
له‌رِاگه‌یاندنێكدا كه‌له‌لایه‌ن به‌شى راگه‌یاندنى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى گه‌رمیاندا هاتووه‌ باندێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیر كران . له‌م باره‌یه‌وه‌ مولازم (عوسمان عه‌بدولكه‌ریم) به‌رپرسى به‌شى رِاگه‌یاندنى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى گه‌رمیان رِاگه‌یاند: دواى زانیارى و چاودێرییه‌كى وورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه‌ له‌ نێو ماڵێكدا له‌ شارى خانه‌قین تواندرا باندێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشى خانه‌قین به‌هاوكارى هێزه‌كانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى گه‌رمیان ده‌ستگیر بكرێن.....

چه‌وری‌ هه‌ستی‌ خۆشی‌ ده‌به‌خشێته‌ مێشك‌و مرۆڤ دڵخۆش ده‌كات
[25-12-2011]
به‌گوێره‌ی‌ دوا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌وری‌ ده‌ركه‌وتووه‌، چه‌وری‌ هه‌ستی‌ خۆشی‌ ده‌به‌خشێته‌ مێشك‌و مرۆڤ دڵخۆش ده‌كات. شاره‌زایانی‌ ئینگلته‌راو به‌لجیكا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر چه‌وری‌ كردووه‌و ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌ڵمانی‌ ئاشكراكردوه‌، كه‌ چه‌وری‌ هۆكاری‌ خستنه‌گه‌ڕی‌ هه‌ندێك خانه‌ی‌ هه‌رسكردنی‌ ڕیخۆڵه‌یه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و خانه‌یه‌ی‌ مێشك كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌دڵخۆشی‌ مرۆڤه...

26 په‌رله‌مانتار داوای لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ فازڵ میرانی ده‌كه‌ن
[25-12-2011]
دوابه‌دواى وته‌كانى فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى، كه‌ باسی له‌ بونى 30 هه‌زار چه‌كدار كه‌ سه‌ر به‌ مه‌سعود بارزانین و ئماده‌ی خۆ فیدا كردنن، ده‌یان په‌رله‌مانتارانى كوردستان داواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وته‌كانى ناوبراو ده‌كه‌ن. به‌رێز/ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان. بابه‌ت/ پێكهێنانی لیژنه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌. له‌ به‌شێكی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌ گه‌ڵ گۆڤاری سڤیل به‌رِێز فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت \"....ئه‌گه‌ر بۆ هه‌رِه‌شه‌ش نه‌بێت، ئێمه‌ 30 هه‌زار چه‌كداری بارزانیمان هه‌یه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ی پارتی، بێجگه‌ له‌وه‌ی هه‌ولێر و بادینان و كه‌ركوك و گه‌رمیان و سلێمانی، ئه‌م 30 هه‌زاره‌ هه‌میشه‌ فیدایی بونه‌، به‌ یه‌ك قسه‌ خۆیان به‌ كوشت ده‌ده‌ن...\".

مولودباوه‌مراد..كۆنگره‌ی یه‌كگرتوو له‌كاتی خۆیدا ده‌كرێت
[25-12-2011]
سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاماده‌كارى كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، رِووداوه‌كانى ده‌ڤه‌رى بادینان كاریگه‌رى نییه‌ له‌سه‌ر گرێدانى كۆنگره‌.

به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێوه‌..ئه‌مینداری یه‌كگرتوو په‌یامێك ئاراسته‌ده‌كات
[25-12-2011]
لەپێشوازى ساڵى نوێ 2012 سه‌لاحه‌ددین محمد به‌هائه‌ددین پاش ساڵێکى پر لە چەرمەسەرى و کێشمەکێش، ساڵى راپەرینى گەلان و ورابوونى گەنجان، ساڵى بێدارى ئیسلامى وبەهارى عەرەبى، ساڵى چرۆکردنى جیهانێکى ترو ژیانێکى ترو دنیا بینیەکى تر .. ... ساڵى بەرهەمهاتنى گیانى بوعەزیز و سەدان شەهیدى ئازادى و رزگارى گەلانى ستەمدیدە و چەوساوە ..

به‌وێنه‌...باره‌گا سوتێنراوه‌كه‌ی یه‌كگرتوو له‌ دهۆك
[03-12-2011]
دةتوانى لةم لينكةوة بيبينىhttp://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=91260

به‌یاننامه‌‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان
[03-12-2011]

ناوی ده‌رچوانی قوتابیانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له‌ به‌شی وێژه‌یی و زانستی له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان
[15-11-2011]

ئاراس كه لارى

خوێنه‌رانی ماڵپه‌ره‌كه‌مان ده‌توانن له‌م لينكة ناوی قوتابیان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان بدۆزنه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌كسل


فۆرمى زانكۆ لاین پرِبكه‌ره‌وه‌
[16-09-2011]

ئاراس كه لارى

ئه‌مساڵ به‌جیاواز له‌سالاَنى رِابردوخوێندكارانی‌ ده‌رچو‌وی‌ ئاماده‌یی‌ ده‌توانن له‌رِێی‌ پرۆژه‌ی‌ زانكۆلاین فۆرمی‌ وه‌رگرتن له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان پرِبكه‌نه‌وه‌.وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رِایگه‌یاند: جگه‌له‌وه‌ى وه‌ك سالاَنى رِابردو خوێندكاران بۆوه‌رگرتنیان له‌زانكۆو په‌یمانگاكانى هه‌رێم ده‌توانن فۆرم پرِبكه‌نه‌وه‌ له‌هه‌مانكاتیشدا خوێندكاران ده‌توانن له‌رِێی پرۆژه‌ی‌ زانكۆلاین كه‌ سیستمێكی‌ ئینته‌رنێتییه‌ فۆرمی‌ وه‌رگرتن له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان پرِ بكه‌نه‌وه‌.جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ خوێندكار پێویسته‌ فۆرمی‌ زانكۆلاین پرِبكاته‌وه‌بۆئه‌وه‌ى فۆرمی‌ كاغه‌زی‌ لێ وه‌ربگیرێت وبرِیاریشه‌ پرِكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ بخایه‌نێت.

ده‌توانن له‌م لینكانه‌دا فۆرمه‌كان پرِبكه‌نه‌وه‌



 ماڵه‌وه‌
 ئێمه‌ بناسه‌
 هه‌واڵه‌كان 
 په‌خش
 به‌رنامه‌كان 
 ده‌نگ 
 ئه‌رشیف 
 گۆرانی 
  په‌یوه‌ندی 

472400

Copyright 2009 www.radiogarmyan.net      Created by C4kurdGroup