ئۆتۆمبێل زۆر لێمه‌خوڕه [10-05-2012]
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر له‌ناو ئۆتۆمبێلدا به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
سایتی سی ئێن ئێن له زاری كریستین هونر، لێكۆڵه‌ر له زانكۆی واشنتۆن و ئاماده‌كاری لێكۆڵینه‌وه‌كه، وه بڵاویكردۆته‌وه به‌سه‌ربردنی چه‌ند كاتژمێرێكی دورودرێژ له‌ناو ئۆتۆمبێلدا بۆ گواستنه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن و زیادبوونی كێشی له‌شه‌وه كه ئه‌وانه‌ش ئاماژه‌ی به‌هێزن بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره و هه‌ندێك جۆر له شێرپه‌نجه.\" |